عیراقی

كۆرۆنا گەورەترین مۆڵی داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا گەورەترین مۆڵی داخست
مەودا میدیا-

لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردرا گەورەترین مۆڵ لە بەغدای پایتەختی عیراق دابخرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند حاڵەتێكی توشبوو بە كۆرۆنا لە شارەكە تۆماركران.

ئیدارەی مۆڵی مەنوسر لە بەغدای پایتەختی عیراق بڵاویكردوەتەوە "لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و دوربوون لە نەخۆشی كۆرۆنا وەك خۆپارێزی بڕیارماندا بە داخستنی مۆڵی مەنوسر".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو داخستنە بۆ زیاتر گرنگیدانە بە رێنمایەكان و خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا".

داخستنی ئەو مۆڵە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو ژمارەیەك حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەغدا تۆماركراون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان