گێتی
سوریا و تورکیا داوای بەهاناوەچوون لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە کەوتووەتەوە، سوریا داوای بەهاناوە چوون لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، داواکردنی هاوکاری لەلایەن سوریاوە لەکاتێکدایە تورکیاش بەهەمانشێوە داوای هاوکاری مرۆیی لە جیهان کردووە.
لەدوای ئەوەی بەرەبەیان ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بۆ گوڕی 7.4 رێختەر چەند شار و ناوچەی جیاوازی سوریا و تورکیای هەژاند، زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە کەوت و هەتا ئێستاش ئامارەکانی قوربانیان زیاتر بەرزدەبنەوە، بەجۆرێک لەهەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا تا ئێستا دوو هەزارو 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارو 200 کەس تا ئێستا دیارنین و لەژێر داروبەردووی باڵەخانە داروخاوەکانن .چواردە هەزارو 400 کەس بریندارن و دە هەزار بینا و باڵەخانە داڕوخاوون.
جێگای باسە هەردوو وڵات لەدوای ئەو کارەساتە داوای بەهاناوە چوون لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن و لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوریا داوا دەکات فریایان بکەون.
ژ.م