گێتی

دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا راگەیندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا راگەیندرا
مەودا میدیا- 


بەرپرسانی باڵای تورکیا دوایین ئاماری زیان و قوربانیدانی بوومەلەرزەکەیان راگەیاند، بە پێی دوایین ئامار تاوەکو ئێستا هەزار و  651 کەس لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 119 کەسیش بریندار بوون.

 
لەدوای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەشێک لەشارەکانی تورکیای هەژاند و زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە، کەمێک پێش ئێستا فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا داویین ئاماری گیانلەدەستدان و برینداربوونی بوومەلەرزەکەی راگەیاند و وتی، تاوەکو ئێستا هەزارو  651 کەس لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 119 کەسیش برینداربوو. 

 هەروەها خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە رێگەی سوپاوە هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدەن بۆ لێقەوماوان و لە زۆربەی ناوچەکان بە هەزاران سەرباز سەرقاڵی گەیاندنی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووان.

 لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 400 کەسیش بریندارن.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان