خولەکانی جیهان

بەنزیما خەڵاتێکی نوێ وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنزیما خەڵاتێکی نوێ وەردەگرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

هێرشبەری فەرەنسی کەریم بێنزێما دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا پێشەنگایەتی یانەی ریال مەدریدی بۆ بە دەستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنس لیگی کرد خەڵاتی دیکەشی وەرگرت.

رۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" بە بۆنەی 75هەمین ساڵیادییەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزەکەی بە کەریم بێنزێما بەخشی.

بەنزیمە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بێیت بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە و ئێمیلیۆ بوتراگۆنیۆ بەڕێوەبەری پەیوەندیە دامەزراوەییەکانی ریاڵ مەدریدیش لەجێی خۆی ئامادەبوو.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ لە راپۆرتێکدا دووپاتیکردەوە کە خەڵاتی بێنزێما شایەنی خۆیەتی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو 46 یاری کرد و 44 گۆڵی تۆمارکرد و 15 گۆڵی دروستکردو تاجی گۆڵکەری یەکەمی خولەکە و چامپیۆنس لیگی گرتەوە.

ریال مەدرید لەجامی جیهانی یانەکانە لە ئێستادا، بەڵام کەریم بێنزێما لە دەست دەدات، چونکە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەرامبەر ڤالەنسیا تووشی پێکان بوو

جێی سەرنجه که کەریم بێنزێما بۆ ساڵی 2022 خەڵاتی بالۆن دۆری بۆ باشترین یاریزانی جیهان بەدەستهێنا
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان