گێتی
هۆشدارییەک لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە لەبارەی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەهۆی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی دوێنێی تورکیا و سوریاوە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دەدات و دەڵێت "پێشبینی دەکرێت 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستدابێت".
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی شوباتی 2023 رێکخراوی ئافاد کە تایبەتە بە باری لەناکاوی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 921 کەس و تائێستاش حەوت هەزار کەسییان لەژێر دار و پەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندا رزگارکردووە".
ئامارە فەرمییەکانی سوریاش ئەوە دەخەنەڕوو "گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گەیشتووەتە هەزار و 440 کەس و ژمارەی بریندارانیش بۆ بۆ سێ هەزار و 411 کەس بەرزبووەتەوە و هێشتا داڕمانی باڵەخانەکەن بەردەوامی هەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستی بە ناردنی هاوکاری کردووە بۆ ناوچەکان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "زیاتر لە 45 وڵات ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری دەربڕیوە".
ر.ع