گێتی
تورکیا هاوکارییەکەی ئیلۆن مەسکی رەتکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە کە ئیلۆن مەسک دەستپێشخەری کردووە کە ئەنیتەرنێتی بێبەرانبەر بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا دابینبکات، بەڵام تورکیا رەتیکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی شوباتی 2023 ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە "حکومەتی تورکیا دەستپێشخەری ئەلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرانبەر بۆ ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رەتکردووەتەوە".
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی تورکیا ئاماژەی بەوەداوە "تورکیا خۆی دەتوانێت ئەینتەرنێتی پێویست دابینبکات و کار بە باتری دەکات لە ئەگەری نەبوونی کارەبا، بۆیە داواکەی ئیلۆن مەسک رەتدەکەینەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ 6ی شوباتی 2023 ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دەستپێشخەریی دابینکردنی ئینتەرنێتی بێبەرانبەری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا کرد لەرێگەی مانگە دەستکردەکانی ستار لینکەوە.
ر،ع