عیراقی

حاڵەتێکی نوێی توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگایەکی عیراق تۆمار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حاڵەتێکی نوێی توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگایەکی عیراق تۆمار کرا
مەودا میدیا-

تەندروستیی دیالە تۆمارکردنی حاڵەتێكی دیکەی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند ئەمەش دەبێتە سێیەم حاڵەت کە لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی دیالە رایگەیاند "دوای دەرچوونی پشكنینەكان توشبوویەكی دیکە بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنوری پارێزگای دیالە تۆماركرا، کە ئەو كەسەی توشبووە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ عیراق".

ئاماژە بەوەشکراوە "بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە دەبێتە سێهەمین حاڵەتی توشبوونە بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنووری پارێزگای دیالە".
Qaiwan
Qaiwan