گێتی
دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بە پێی دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 9 هەزار کەس تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 49 هەزار کەسیش بریندارن. سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، بەردەوامن لە گەڕان بەدوای قوربانیەکاندا.
لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەو وڵاتەی راگەیاند، بەپێی دوایین ئامار نزیکەی 9 هەزار کەس لە تورکیا و باکوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 49 هەزار کەسیش بریندارن.
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تا ئێستا گەڕان بەدوای لێقەوماوان بەردەوامە و هاوڵاتییە زیانلێکەوتووەکانیش دەگوازرێنەوە بۆ هۆتێل و ئەو شوێنانەی پێویستە تیایدا بحەوێنەوە.
هاوکات لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا تا ئێستا گەڕان بەدوای قوربانیان لەژێر داروبەردی باڵاخانەکان بەردەوامی هەیە و تا دێت ژمارەی قوربانیان زیاتر دەبێت و بە پێی دوایین ئامار زیاتر لە دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهەزاران کەسی دیکە بریندارن.
ژ.م