عیراقی
نووسینگەکانی دراو پێویستە بە چ نرخێک مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی ناوەندیی عیراق بڕیارێکی نوێی لەبەرژەوەندی بەهای دینار دەرکرد، ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەفدێکی حکومەتی عیراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دینار و دۆلار لە ئەمەریکان.
بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند، بە نووسراوێکی فەرمی سەرجەم بانکەکانی عیراق و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراویی ئاگادار کردووەتەوە و داوای لێکردوون پێویستە هەر 100 دۆلاربە 130 هەزار دینار لە بانکەکان و 132 هەزار دینار لە نووسینگەکان مامەڵەی پێوە بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێڵێکی گەرم بۆ پەیوەندیکردن و چاودێری نرخی دۆلار دادەنرێت و هەر کەس سەرپێچی لە بڕیارەکان کرد هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بکەن بۆ ئەوەی فێڵیان لێنەکرێت.
بڕیارەکەی بانکی ناوەندی لە کاتێکدایە کە وەفدێکی حکومەتی عیراق لە ئەمریکایە و سەبارەت بە باردۆخی دۆلار لە عیراق قسە دەکەن بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک.
ژ.م
ژ.م