عیراقی
پۆستی پارێزگاری کەرکوک کێ وەریدەگرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی بە مەودا میدیای راگەیاند راوێژکاری دۆسیەی سیاسی یونامی جەختی کردووەتەوە کە بە ئاشتی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگیرێت.
ئەمڕۆ 16ی شوباتی 2023 عیماد محەمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ لەگەڵ راوێژکاری دۆسیەی سیاسی یۆنامی دانیشتین، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی کەرکوک کرا و پرسی تاکڕەوی لە بەڕێوەبردنی شارەکە، کۆمەڵێک دۆسیە و مەلەفی ئەمنیمان پێشکەش کردن کە خروقاتی ئەمنی و لە رووی ئیدارییەوە گەندەڵی کراوە ".
بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی شیوعی ئەوەشی خستەڕوو "جەختمان لەسەر کردنی هەڵبژاردن کردەوە لە کاتی خۆیدا و کەرکوک تاکە شوێنە کە عەسکەر حوکم دەکات، پارێزگاکانی دیکە حوکمی خۆجێیی هەیە و داوامان کرد کە هاوکاربن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک، مەلەفی ئەمنی بدرێتەوە بە هێزە خۆ جێییەکان ".
لە درێژەی قسەکانیدا " داوامان کرد ئەو شاڵاوی تەعریب و راگواستنەی کە بەرەو عێراق دێت رابگیرێت، یەکەم جاریشە حزبەکان لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە هەموویان دەچنە کۆبوونەوەیەکی ئاوهاوە بە تایبەتی حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک وتی: "بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردن ئەو پۆستە پۆستی کوردە و مافی خۆیەتی داوای بکات، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان پۆستەکە بە شێوەیەکی ئاشتی ئاڵوگۆڕ بکرێت بە شێوەیەکی ئاشتی و دوور لە گرژی و توندوتیژی، دەبێت پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا گۆڕانکاری بکرێت و دۆخی ئەمنی کەرکوک ئاسایی ببێتەوە و ئەو هێزەی ئەمڕۆ لەناو شاری کەرکوک حوکم دەکات دەسەڵاتەکەی بگوازێتەوە بۆ دەسەڵاتە خۆجێییەکان ".
ڕ.ع
ڕ.ع