گێتی
داوای هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو زیانە گەورە گیانی و ماددییەی لەبوومەلەرزە بەهێزەکە بەر تورکیا و سوریا کەوتووە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت هاوکاری ماددی ئەو وڵاتانە بدرێت.
لای خۆیەوە رێکخراویی تەندروستی جیهانی WHO داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەبڕی نزیکەی 85 ملیۆن دۆلار وەک پاڵپشتی دارایی هاوکاری لێقەوماوانی تورکیا و سوریا بکرێت کە زیانی زۆری گیانی و ماددییان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بەرکەوتووە.
لای خۆشییەوە رێکخراویی who داوا دەکات هەرچیی زووە کەرەستەی پزیشکی و دەرمان بۆ چارەسەری بریندارەکان و خۆراکییان بۆ دابین بکرێت.
لەماوەی رابردوودا بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر چەندین ناوچەی لە تورکیا و سوریا هەژاند و بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 40 هەزار کەس و ماڵوێرانی بۆ بەشێکی دیکەی ئەو خەڵکەی لەو ناوچانە دەژییان.
ژ.م