عیراقی
هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان دەبێتە باسی میدیا عیراقییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بڵاوکراوەیەکدا رۆژنامەی فەرمی عیراقی باس لە هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوەدەکات زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەوەیان دەوێت.
رۆژنامەی سەباحی فەرمی عیراقییە ئەمڕۆ شەممە 18ی شوباتی 2023 بە پشتبەستن بە راپرسییەک لە سەنتەری ئەکادیمی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیادا باس لە هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و تیادا هاتووە "زۆرینەی خەڵکی ھەرێم لەگەڵ ئەوەن قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان ھەڵبوەشێتەوەو راستەوخۆ بگەڕێنەوە سەر دەسەڵاتی ناوەندی".
هەروەک لە راپۆرتەکەدا خراوەتەڕوو "خراپی دۆخی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو ئاستەکاندا" و کەمی دەرفەتی چارەسەری ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان دو حزبە سەرەکییەکە ھۆکارە بۆ ئەوەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەیان بوێت.
س،ر