عیراقی

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق هۆکاری نەناردنی بودجە ئاشکرادەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق هۆکاری نەناردنی بودجە ئاشکرادەکات
 مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بەم نزیکانە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عیراق دەنێردرێتە پەرلەمان، ئاماژە بەوەشدەکات نەناردنی بودجە پەیوەندی هەیە بە دڵنیابوونەوەی حکومەت و بانکی ناوەند لە بابەتی جێگربوونی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەم نزیکانە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عیراق دەنێردرێتە پەرلەمان، بەڵام کاتەکەی دیاریکراو نییە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیشیکردەوە "پرۆژە یاساکە بەلای ئێمەوە گرنگی خۆی هەیە، بۆیە دەبێت بە باشی کاری لەسەر بکرێت، هەروەها داوامان کردووە حکومەت پەلەبکات لە ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان، بەڵام پێم وابێت نەناردنی بودجە پەیوەندی هەیە بە دڵنیابوونەوەی حکومەت و بانکی ناوەند لە بابەتی جێگربوونی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار، چونکە لە 95% زیاتری بودجە پشت بە داهاتی فرۆشی نەوتی خاو دەبەستێت کە بە دۆلارە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان