گێتی
یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
پەیمانگای میسری بۆ توێژینەوەی فەلەکی لە دوایین راپۆرتی خۆیاندا رایدەگەیەنن کە پێشبینییەکانیان وایە کە22ی ئازار کۆتا رۆژی مانگی شەعبان بێت و یەکەم رۆژی رەمەزانیش دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممەوە 23-3-2023.
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی شوباتی 2023 پەیمانگای میسری بۆ توێژینەوەی فەلەکی رایگەیاند "بە پێی توێژینەوە فەلەکییەکان لە هەموو ناوچەکانی وەک سعودیە و قەتەڕ و ئیمارات و ئەردەن و میسڕ مانگ پێش خۆر ئاوا دەبێت کە بینینی نیمچە ئەستەم دەبێت، بەم شێوەیەش واپێشبینی دەکەین زۆربەی دەوڵەتە عەرەبییەکان رۆژی چوارشەممە 22ی ئازار بکەن بە کۆتا رۆژی شەعبان و پێنجشەممەش 23ی ئازار ببێتە یەکەم رۆژی رەمەزان ".
پەیمانگاکە ئەوەشیان خستووەتەڕوو "پێشبینیمان بۆ رۆژەکانی رەمەزانی ئەمسال 29 رۆژە و لە سەرەتای مانگەوە رۆژووانان دەبێت 14 کاتژمێر بەڕۆژووببن".
ڕ.ع
ڕ.ع