عیراقی
وەزارەتی ناوخۆی عیراق: زیاتر لە 100 هەزار سکاڵامان بۆ هاتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی رادەگەیەنێت کە زیاتر لە 100 هەزار سکاڵامان لەسەر نزمی ئاستی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هاتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی شوباتی 2023 سەعد معن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند " سەکۆیەکمان دیاری کردووە تا هاوڵاتییان سکاڵا تۆمار بکەن لەسەر ناوەڕۆکی ئاستی نزم، بەم هۆیەشەوە زیاتر لە 100 هەزار سکاڵامان بۆ هاتووە، ئەم هەڵمەتە دژی ناوەڕۆکی نزمی نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تەواو یاساییە و پارێزگاری لە ئادابی گشتی و رەوشت دەکات".

ئەوەشیان خستەڕوو "لەم هەڵمەتەدا دەست بۆ ئازادی رادەربێینی تاک نابرێت بەڵکو لیژنەکە ئەو حاڵەتانە وەردەگرێت کە پێویستی بە چارەسەر هەیە و لەگەڵ ئادابی گشتی کۆمەڵگە ناگونجێت".
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ چاودێری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەو بابەتانەی کە بڵاو دەکرێنەوە، بەدواداچوونیان بۆ دەکەن و هەر بابەتێک ناوەڕۆکی نزمبوو و لەگەڵ کۆمەڵگە نەگونجا، خاوەنەکانیان دەستگیر دەکرێن و دەدرێنە دادگا".
ڕ.ع