عیراقی

وەزیری دەرەوەی عیراق: قەیرانی دۆلار لە چارەسەرکردندایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری دەرەوەی عیراق: قەیرانی دۆلار لە چارەسەرکردندایە
مەودا میدیا -
 
وەزیری دەرەوەی عیراق رایدەگەیەنێت کە قەیرانی بەهای دۆلار بەرەو چارەسەر دەڕوات و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەقامگیری بۆ نرخی ئەو دراوە دەگەڕێتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی شوباتی 2023 فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو وەفدەی کە سەردانی واشنتۆنیان کرد، لە چەند بەشێک پێکهاتبوون کە ئامانجی سەردانەکەیان پەیوەندیداربوو بە کەرتی ئابورییەوە ".
 
ئاماژەی بەوەشدا "وەفدەکەی عیراق یەکێک لە کارنامەی سەردانەکەیان سیاسەتی دراو بووە، هەروەها کۆمەڵێک پرسی سیاسی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەیوەندییە ناوچەییەکانیش لە کارنامەکەدابوون کە لەگەڵ لایەنە ئەمریکییەکان گفتوگۆیان لەسەری کردووە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "یەدەگی عیراق 100 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە و دراوی عێراقی بەهێزە، هێندەی نەماوە سەقامگیری بۆ دراوەکە دروستببێت ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان