کوردستانی
پێشبینییەکی نوێ بۆ رەوشی کەشوهەوا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دروستبوونی لافاو دەکات و رایدەگەیەنێت لەو مەودایەی ماوە لە وەرزی دابارین ڕێژەی باران بە تایبەتی لەوەی پێشتر باشتر دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای رایگەیاند "مەودای وەرزی دابارینمان لە 50% زیاتر ماوە ئەو مەودای کە ماوە دڵخۆشکەرە ئەو ماوەیە کە کەشی داوەتی هۆکاری زۆر بارینی بەفرە لە ناوچە شاخاوییە کوێستانەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران و تورکیا، ئەمەش کاتییە و باش دەبێتەوە بەمزووانە لەو مەودایەی ماوە لە وەرزی دابارین رێژەی باران بە تایبەتی لەوەی پێشتر باشتر دەبێت و زیاتر ماوە".

ئاماژەی بەوەکرد "مەودای مانگی کۆتایی وەرزی زستانمان تەواو باشە بە تایبەت 20 بەرەو کۆتایی و لەگەڵ تەواوی وەرزی بەهاریش، پێشبینی دەکەین باران لەو ڕێژەی سەرەتا تاوەکو ئێستا کە باریوە زیاتر بێت لە داهاتوودا".
ئەوەی خستەڕوو "بەپێی پێشبینییەکانمان مانگی 3 و 4 زۆر باشن بە کۆی گشتی پێشبینی تەواوی مۆدێلە جیهانییەکانیش تەواو باشن، بەشێوەیەک بەشێکیان بارانیان بۆ سەرووی نۆڕماڵیش داناوە و لە هەردوو مانگەکانی دوو ساڵی پێشتر هەمان مانگەکان باشترن، چونکە ساڵی پار و پێرار لەمەودای هەردوو مانگی 3 و 4 وشکە ساڵی کشتوکاڵی ناوچەیی و جۆری روویاندا کۆتایی زستان و وەرزی بەهاریان خراپبوو، ئەمساڵ پێچەوانەکەی دەبێت و زۆر باش دەبن ئەم مەودایانەی وەرزانە".
ئەو شارەزای کەشناسە هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدات و دەڵێت "ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو لەپێشمانن لەو وەرزی دابارینەی کە ماوە".
س،ر
بیروڕا