خولەکانی جیهان

لاپۆرتا: بەبڕیارەکەی تیباس دڵخۆش نابم

مەودا میدیا - سلێمانی |


لاپۆرتا: بەبڕیارەکەی تیباس دڵخۆش نابم
مەودا میدیا- سەباح خضر 

خوان لاپۆرتا سەرۆکی بەرشلۆنە داوا لە خافیر تیباس سەرۆکی لالیگا دەکات دەست لەکاربکێشێتەوە ئەگەر پرسی بەرتیلدان بە جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی پێشوو ئینریکی نێگریرا بەباشی روون نەکاتەوە.

لاپۆرتا لە درێژەی لێدوانەکانی بۆ رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی گوتی: لە ماوەی یەکەم خولی خۆمدا، پسولە و بەڵگەنامەی خزمەتگوزاری ناوبژیوانی داواکراو ئامادەکرابوون و کاتێک زانیاری زیاترمان هەیە دەیخەینە بەردەستی.

لاپۆرتا وویشی : ئێمە لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی ئەنجام دەدەین و بەم نزیکانە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدەین بۆ پێداچوونەوە بە هەموو ئەو زانیاریانەی هەمانە.

لە کۆتایی قسەکانیدا لاپۆرتا هێرشی کردوە سەر تیباس، چونکە هەمیشە بەبەردەوامی دەردەکەوێت بۆ ئەوەی ئێمە ناسەقامگیر بکات و من بە دەستلەکارکێشانەوەم دڵخۆشی پێنادەم و بە هەموو کەسێک دەڵێم کە دەیەوێت مێژووی ئەم یانەیە تاریک بکات  بۆیە کاردانەوەی توندمان دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان