عیراقی
وەزیری رۆشنبیری عیراق: رۆژنامەنووسان مینحەی ساڵانە وەردەگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزیری رۆشنبیری عیراق رایدەگەیەنێت مینحەی ساڵانە بەسەر ئەو رۆژنامەنووسانەدا دابەشدەکرێت کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عیراقن و ئەمکارەش دوای پەسەندکردنی بودجەی 2023 دەبێت.
وەزیری رۆشنبیری عیراق رایدەگەیەنێت مینحەی ساڵانە بەسەر ئەو رۆژنامەنووسانەدا دابەشدەکرێت کە ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عیراقن و ئەمکارەش دوای پەسەندکردنی بودجەی 2023 دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی شوباتی 2023 ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عیراق رایگەیاند "لە بودجەی ساڵی 2023دا، مینحەی ساڵانەی ئەندامانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی عیراق جێگیرکراوە و دوای پەسەندکردنی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
وەزیری رۆشنبیری ئاماژەی بەوەشداوە "هەوڵدەدرێت کارتی ئەلیکترۆنی (کی کارد) بۆ ئەو رۆژنامەنوسانە دەربهێندرێت کە لەڕێگەی سەندیکاوە ناویان رەوانەی وەزارەت کراوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی مینحەکە بگاتە دەستییان".
ر.ع
ر.ع