کوردستانی

ژمارەی ئەمپێری کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی ئەمپێری کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت
مەودا میدیا-

بریکاری وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ژمارەی ئەمپێری کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێتەوە بۆ 40 ئەمپێر.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند "لە سەرەتای مانگی ئازاری داھاتوو پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە 40 ئەمپێر، لە کاتێکدا لە سەرەتای زستان، بەھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ھەروەھا بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتییان و پاراستنی محاویلەکان لە سووتان و پێشگرتن بە ئۆڤەرلۆد لە وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ 30 ئەمپێر کەمکرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە مانگی داھاتوو رەوشی کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەوپێیەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوە لە 1ی ئازاری 2023 پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە 40 ئەمپێر".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن