کوردستانی
هەوڵی رەخساندنی هەلی کار دەدرێت بۆ گەنجان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان وەستاوە و ژمارەیەکی زۆر دەرچووی زانکۆ پەیمانگا بێ کارن ئەمەش بووەتە نیگەرانی لای گەنجانی هەرێمی کوردستان.
لەو بارەیەوە عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو بارودۆخەی کە دێتە پێشێ دەتوانرێت بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدرێت لە ئێستادا تەنها رێککەوتنی سەرەکی لەگەڵ بەغدا کراوە".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "ئێمە وەک و فراکسیۆنی یەکێتی پڕۆژەمان هەیە بۆ بەکارخستنەوەی سەرجەم کارگەکانی هەرێمی کوردستان و ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کردووە چاوەڕێی ئەوەین وەڵامان بدرێتەوە، ئەمەش ژمارەیەک باش هەلی کار بۆ گەنجان دابین دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکن پڕۆژەی فراکسیۆنەکەمانبوو، هەروەها بە هەمیشە کردنی فەرمانبەرانی گرێبەستیش یەکێک بوو لە پڕۆژەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان".
عەباس فەتاح باسی لەوەشکرد "کە بوودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە هات، ئەو کاتە پڕۆژە یاسای بوودجە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان، دەبێت فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێت بزانن کە چۆن هەلی کار بۆ گەنجان دابین بکرێت".