خولەکانی جیهان
ریال مدرید دەیەوێت گورزیکی کوشندە لە یانەی چڵسی بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
ریال مەدرید لەبەرنامەیدایە له کاتی مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو یەکێک لە یاریزانە سەرەکیەکانی یانەی چێڵسی پەلکێشی یانەکەی بکات.
گرێبەستی کریستیان پۆلیسیکی ئەمریکی لەگەڵ بلوز لە هاوینی 2024 بەسەر دەچێت و لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەو و یانەکە نییە لەسەر نوێبوونەوەی گرێبەستەکەی.
بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ریاڵ مەدرید پلانی وایە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانەی یانەی چڵسی واژۆ بکات، بەتایبەتی کە خێرایی و کوالێتی هەیە بۆ دابینکردنی زیادەیەک لە هێرشەکەی مێرێنگو.

بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەگەری رۆیشتنی ئێدن هازارد و مارکۆ ئەسێنسیۆ.
بەپێی راپۆرتەکان چێڵسی هەوڵی داوە کریستیان پۆلیسیک بفرۆشێت لە مێرکاتۆی زستاندا.
کریستیان پۆلیسیکیش لەم هاوینەدا ناوی لە نێو ئەو لیستەدایە کە هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و ئەی سی میلان ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.