عیراقی

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عیراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک پەرلەمانتاری عیراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ناو پەرلەمانی عیراق و ژمارەیەک پەرلەمانتاری لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتووە  کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، بەڵام ئەمە بە نهێنی هێڵدراوەتەوە.

ئاژانسی "سپۆتینگ"ی رووسی لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە بڵاویکردووەتەوە "کە 10 پەرلەمانتاری عێراقی دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و بەنهێنی هێڵدراوەتەوە". 
 
ئاماژە بەوەشکراوە "تا ئێستا وەزارەتی تەندروستی عیراق بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan