خولەکانی جیهان

مان یونایتد شەڕی بەرشەلۆنە و ریال مدرید دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مان یونایتد شەڕی بەرشەلۆنە و ریال مدرید دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەڕێوبەرایەتی مانچستەریۆنایتد لەگفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ یەکێک لە ئەستێرەکانی تیمەکە سەبارەت بەگرێبەستێکی درێژخایەنی نوێ

رۆژنامەی زەسەن رایگەیاند: کە مانچستەر یونایتد بە پەرۆشە بۆ ئەوەی داهاتووی دیۆگۆ دالۆتی پورتوگالی بە گرێبەستێکی نوێ ببەستێتەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی وەرزەکەدا ئاستێکی کاریگەری پێشکەشکرد.

دالۆت لە ساڵی 2018 لە پۆرتۆ بە 19 ملیۆن پاوەند روویکردە یانەی مانچستەر یونایتد بە سەرپەرشتی راهێنەر جۆێ مۆرینهۆ و گرێبەستەکەی سەرەتا بەهۆی بەسەرچوونی هاوینی داهاتوو بوو، پێش ئەوەی یونایتد بۆ ساڵێکی تر پێش پشووی کریسمەس درێژبکاتەوە.

مانچستەر یونایتد نیگەرانە لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید و بەرشلۆنە کە دەیانەوێت دالۆتی تەمەن 23 ساڵ بە گرێبەستێک پەلکێشی بکەن.

هەمان رۆژنامە ئەوەشی خستۆتەڕوو: کە یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، بەڵام مان یونایتد دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت رێگری لە دالۆت بکەن.

دالۆت
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب