تەندروستی
پزیشکێکی پسپۆڕ: سوڕانەوەی هێلکەی گون زۆر مەترسیدارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دکتۆر دلێر زەنگەنە، پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ و پرۆستات رایدەگەیەنێت کە سوڕانەوەی هێلکەی گونەکان یەکێکە لە حالەتە هەرە باوەکان و زۆر مەترسیداریشە.
ئەم حاڵەتە سوڕانەوەی هێلکەی گون بریتییە لە خولانەوەیەکی هێلکە گونەکان بەدەوری خۆیدا ئەوەش وادەکات خوێن بۆ گون نەڕوات و بە بەردەوامی ئەم حاڵەتەش بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەبێتە هۆی رەشبوونەوەی گون و دروستبوونی گانگرین.
نیشانەکانی سوڕانەوەی گون:
- ئازارێکی یەکجار زۆر کە بە بەهێزترین ئازار شکێنەکانیش وەک مۆرفین و ترامادۆل ئێشەکەی نەشکێت.
- ئاوسانی هێلکە گوون.
- هەندێک جار سووربوونەوی پێستی دەوری گون.
باوترین تەمەن کە ئەگەری روودانی سوڕانەوەی گونی تێدا زۆرە لەنێوان 11 بۆ 18 سالیە بەڵام لە هەموو تەمەنێکدا ئەگەری روودانی هەیە.
زۆر جار لە کاتی خەودا روودەدات بەتایبەت لە کاتی خۆ سوڕاندنی لە ناکاو، یان لەحالەتی ئاسایی کاتێک شتێکی بەردەکەوێت یان جار هەیە لە کاتی جووڵەی ئاسایی روودەدات.
چی بکرێت لەم حاڵەتەدا؟
ئەگەر هەرکاتێک ئەو حاڵەتە رووبدات دەبێت بە زووترین کات نەخۆش بچێتە فریاکەوتن و دوای نیشان کردنی دەبێت یەکسەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
هەندێک جاریش لە مندالی بچووکدا روودەدات بۆیە کاتی گریانی مندالەکە پێویستە گوونیشی بپشکێنرێت و مەرج نییە هەموو کاتێک ئازارەکەی وا بەهێز بێت، هەندێ جار ئازاری زۆر نابێت بە تایبەتی لە سەرەتاکانی.
ر.ع
ر.ع