ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا هاڕەیکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا هاڕەیکرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی 10ی ئاداری 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بەم شێوەیەیە:

- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 81 دۆلار و 03 مامەڵەی پێوەدەكرێت.

- نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكیش بە 74 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
 
شەڕ و ئاڵۆزی لەجیهاندا بەتایبەت بەردەوامی شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ئابووری جیهان داناوە، هەروەها بووەتە هۆی ناجێگیریی بەردەوامی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan