خولەکانی جیهان
هەڕەشە لە بەرشەلۆنە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
سەرۆکی لالیگا خاڤیر تەباس سەرسوڕمانێکی گەورەی تەقاندەوە سەبارەت بەسزاکانی سەر بەرشلۆنە لەدوای دۆسیەی گەندەڵی ئەم دواییە.
تێباس جەختی لەوە کردەوە کە بەرشەلۆنە ناتوانێت رووبەڕووی سزای وەرزشی ببێتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆ، بەڵام شتەکان لە ئەوروپا جیاواز دەبن.
بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بەرپرسانی بەرشلۆنە لە سزاکانی یوفا دەترسن.

بەپێی یاسای یوفا دەکرێت ڤیتۆ دژی بەشداری بەرشلۆنە لە پێشبڕکێکانی ئەوروپادا بەکاربهێنرێت، ئەگەر چالاکییەکی ئەنجام بدرێت بە مەبەستی کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەک لە ئاستی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتیدا.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی بەرشەلۆنە نیگەرانن لەوەی کە دەکرێت یانەکەیان لەوەرزی داهاتوودا بەشداری پێکردنی لە چامپیۆنسلیگ قەدەغە بکرێت و ئەوەشی خستۆتە سەر قەیرانی دارایی بەرشەلۆنە.
جێی ئاماژەپێدانە نووسینگەی گشتیی ئیسپانیا بڕیاریدا بەرشلۆنە تۆمەتبار بکات لەدۆسیەی گەندەڵی و پێدانی پارە بە جۆسی ماریا جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوان.

بیروڕا