خولەکانی جیهان

هۆکاری شکستەکەی پاریس سانجێرمان ئاشکرابوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری شکستەکەی پاریس سانجێرمان ئاشکرابوو
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لە راپۆرتێکی رۆژنامەوانیدا باس لەوەکراوە کە ئەمڕۆ شەممە هۆکارەکانی دەرچوونی پاریس سەینت جێرماین چامپیۆنس لیگ لەماوەی ئەم وەرزەدا بەدەست بایرن میونشنەوە ئاشکرابوو.

بە گوێرەی رۆژنامەی'ئیکویپ' پەیوەندی توند لە نێوان یاریزانەکان و راوێژکاری تەکنیکی پاریس لویس کامپۆس لەم وەرزەدا زۆر ئازاری تیمەکەی داوە.

هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی ئەو پێکدادانە زارەکییەوە بوو کە لە ژووری جل پۆشینی نێوان کامپۆس و چەند یاریزانێک روویدا، ئەمەش دوای دۆڕاندنەکەیان بەرانبەر بە مۆناکۆ لە خولی فەرەنسادا.

بەشێکی تر لە راپۆرتەکان رایانگەیاند: کە نەیمار و مارکوینۆس وەڵامی رەخنەی لویس کامپۆسیان داوەتەوە لە ژووری جل پۆشینەکە.

ئیکویپ وتی راهێنەر کریستۆف گالتی رەتی نەکردەوە کە کامپۆس بچێتە ژووری خۆگۆڕینەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی یاریزانەکان، جەختی کردەوە کە قسەی بەڕێوەبەران لە یانەکانی تر باوە.

سەرچاوە تایبەتەکان سەبارەت بە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگەکەی و کامپۆس بۆ ئەو زانیارییە ناکۆکانەی رۆژنامەکەیان ئاشکرا یکرد: راهێنەرەکە زۆر تووڕەیە لە دەستێوەردانەکانی کامپۆس.

سەرچاوە نزیکەکانی گالێت رەتیانکردەوە کە کێشەیان لەگەڵ کامپۆس هەبێت و جەختیان کردەوە کە ئەگەری زۆر ئەوەیە کە لە پاریس بمێننەوە، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی سێ مانگ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن