خولەکانی جیهان

بەنزیما، وەڵامی دیشامپی دایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەنزیما، وەڵامی دیشامپی دایەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کەریم بەنزیمای فەرەنسی وەڵامی راهێنەر دیشامپی دایەوە و دەڵێت: تۆ درۆزنی.

هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید کەریم بێنزێما وەڵامی ئەو لێدوانانەی دایەوە کە دیدیە دێشامپی راهێنەری کەڵەشێرەکان لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دووری خستەوە.

دێشامپ بەم دواییانە وتی: کاتێک بێنزێما بریندار بوو، دکتۆرەکەمان بۆ ئێم ئاڕ ئای یاوەری کرد بۆ کلینیکەکە، کەریم لەبارەی ئەو دۆخەوە بۆ پزیشکەکانی مەدرید زانیاری دا و کاتێک دوای نیوەشەو گەڕایەوە بۆ هۆتێلەکە، ڕاپۆرتەکەی پێدام.

دەستنیشانکردنی دکتۆرەکەمان هاوشێوەی ئەو دکتۆرەی مەدرید بوو، لە باشترین شێوەش پێش 10ی کانوونی یەکەمی 2022 نەتوانرا بگەڕێتەوە بۆ راهێنان.

20 خولەک لەگەڵی ماینەوە و داوام لێکرد لەگەڵ بەڕێوبەری تیمەکە رێک بکەویت، بەڵام کاتێک لە خەو هەستام زانیم کە ئەو ڕۆیشتووە. ئەمە بڕیاری ئەو بوو، بە پێچەوانەوە پێت ناڵێت، بەڵام من لە پێگەی ئەو تێدەگەم و رێزی لێ دەگرم.

بێنزما بە گاڵتەوە وەڵامی قسەکانی دێشامپی دایەوە لە تۆڕی ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسیەتی: چ بوێرییەک، و دانانی ئیمۆجی دڕف.

پاشان بێنزێما ڤیدیۆیەکی بەناوبانگی بڵاو کردەوە لەسەر حسابی کەسێک کە "درۆ دووبارە دەکاتەوە. تۆ درۆزنیت، هێرشبەری ریال مەدریدیش لەسەری نووسی: بەڕێز دیدیە دوانیوەڕۆیەکی باش.
Qaiwan
Qaiwan