خولەکانی جیهان

میسی لە نێوان سێ بژاردەدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میسی لە نێوان سێ بژاردەدایە
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەنتەر میامی بەنیازە سوود لە دواکەوتنی پاریس سەین جێرماین وەربگرێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی بۆ ئەوەی بە خۆڕایی لەسەر یاریزانەکە بپاڵێوێت و بیگرێتەوە.

گرێبەستەکەی میسی لەگەڵ پاریس لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت وتا ئێستاش نەگەیشتۆتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.

بەپێی ڕۆژنامەی "ئیکوێپ"ی فەرەنسی، یانەی ئینتەر میامی ئامادەیە هەر جۆرە فریودانێک پێشکەش بکات بەتایبەتی لە رووی داراییەوە بۆ ئەوەی میسی بگرێتەوە.

دەیڤد بێکهام، سەرۆکی ئینتەر میامی، بە باشی ئاگادارە کە واژۆکردنی یاریزانێکی قەبارەی ئەفسانەیی وەک لیونێل میسی دۆخی خولی ئەمریکا لەسەر نەخشەی تۆپی پێ دەگۆڕێت.

هەمان رۆژنامە ئاماژەی بەوەدا کە میسی هێشتا مێشکی ئەوەی دروست نەکردووە، چ بگەڕێتەوە بەرشلۆنە یان لە خولی ئەمریکا یاری بکات یان بچێتە عەرەبستانی سعوودی.

میسی لەم وەرزەدا 30 گۆڵی بۆ پاریس کردووە لە سەرجەم یارییەکاندا و  18 گۆڵیشی تۆمارکردووە و 16 ئەسیستیشی پێشکەش بە هاوڕێکانی کردووە.




Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن