گێتی

ئافاد: ژمارەی قوربانییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە 47 هەزار 975 کەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئافاد: ژمارەی قوربانییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا گەیشتە 47 هەزار 975 کەس
مەودا میدیا -
 
سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی تورکیا رایدەگەیەنێت کە ژمارەی قوربانیانی بەمولەرەکە گەیشتووەتە 47 هەزار و 975 کەس و هەڵدانەوەی داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکانیش بەردەوامە.
 
ئەمڕۆ  12ی ئازاری 2023 یونس سەزەر، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كان له‌ توركیا کە ناسراوە بە ئافاد لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "کارەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوە  و باشترکردنی ئەو ناوچانەی کە رۆژی 6ی شوبات بومەلەرزە لێیدا و هەوڵاکانمان بەردەوامن بۆ هەڵدانەوەی داروپەردووی باڵەخانەکان ".
 
ئاماژەی بەوەشدا "ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووی لە زیادبوون کردووە و تا ئێستا 47 هەزار و 975 بەهۆی کارەساتەکەوە مردوون، لەو ژمارەیەش شەش هەزار و 278 کەسیان خەڵکی ناوچەکانی سووریا و بیانییەکانی وڵاتەکەن، 300 کارمەندی بیانی و سێ هەزار و 954 کارمەندی خۆماڵیش کاردەکەن بۆ هەڵدانەوەی داروپەردووەکان ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان