خولەکانی جیهان

چوار یانە داوای فاتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار یانە داوای فاتی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

دیبەیتەکە لەسەر داهاتووی ئەستێرەی بەرشلۆنە ئانسو فاتی لە کامپ نو بەردەوام دەبێت لە کاتی مێرکاتۆی هاوینی داهاتوو.

بەپێی رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، کە فاتی بووە بە یاریزانێکی جێگرەوە لە دەستەی راهێنەری چاڤی هێرناندێز کە ئەو وەک دوایین بژاردەی خۆی لە ریزی پێشەوە دایدەنێت.

دۆخی ئەنسو ئاڵۆزتر دەبێت بە گەڕانەوەی ئۆسمان دێمبێلی لە پێکان، هەروەها پشتبەستنی چاڤی بە چوارچێوەی ناوەڕاست.

فاتی دەیەوێت لەگەڵ بەرشلۆنە بەردەوام بێت و سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئەو بۆی دەردەکەوێت کە پشتگوێخستنەکەی (پشت بەستن بە ئەو) کاریگەری لەسەر گەشەسەندنەکەی دەبێت.

فاتی بەنیازە چەند خولەکێکی تر یاری بکات لە رووبەڕووبوونەوەکاندا، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە ئەو چیتر یاریزانێکی سەرەکی لەپرۆژەی بەرشەلۆنەدا نییە.

جۆرج مێندێس بریکاری فاتی بەم دواییانە رایگەیاند: ئەو یاریزانە چوار یانە دەیانەوێت کە ئەوانیش: مانچستەر یونایتد و ئەرسناڵ و لیڤەرپوڵ و نیوکاسڵە.

بەرشەلۆنە دەبێت بە ناچاری ژمارەیەک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت بۆ هاوسەنگی هەژمارە داراییەکانی و ئەولەویەتیش رۆیشتنی ئەو یاریزانانە دەبێت کە بۆ چەند خولەکێک بەشداری دەکەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن