عیراقی

لیژنەی دارایی: فەرمانبەران بە رێژەی %150 مووچەکانیان زیاد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی دارایی: فەرمانبەران بە رێژەی %150 مووچەکانیان زیاد دەکرێت
مەودا میدیا -
 
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت دوای گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی رەشنووسی پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەراندا، نابێت کەمترین مووچەی بنەڕەتی هەر فەرمانبەرێک لە 425 هەزار دینار کەمتربێت.
 
ئەمڕۆ 13ی ئازاری 2023 لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند " پڕۆژەیاسای پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران لە ئێستادا رەوانەی چەند کەسێکی شارەزا کراوە بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت و دواتر پەسەند بکرێت".
 
لیژنەکە ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەم پڕۆژەیاسایە نابێت کەمترین مووچەی بنەڕەتی هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی (فەرمانبەری پلە 10) لە 425 هەزار دیناری عیراقی کەمتربێت جیا لە دەرماڵە و شایستە داراییەکانی دیکە، واتە مووچەکانیان بەڕێژەی %150 زیاد دەبێت، بەپێی ئەم پڕۆژەیاسایەش سەرجەم فەرمانبەران بە رێژەی %50 دەرماڵەی باشکردنی گوزەرانیان پێدەدرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە