گێتی
ئێران بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هەزاران کەس دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایدەگەیەنێت بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ 22 هەزار کەس دەرکردووە کە بەشداربوون لە خۆپیشاندانەکەدا.
غوڵام حسێن موحسینی ئیژەنی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند "بەرپرسانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیاری لێخۆشبوونیان بۆ 22,000 کەس دەرکردووە کە بەهۆی بەشداریکردنیانەوە لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتدا دەستبەسەر کرابوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا 82,000 کەس لێخۆشبوونییان بۆ دەرچووە، بەو 22 هەزار کەسەشەوە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو".
بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە زینداندا ئێران رووبەڕووی خۆپیشاندانێکی فراوان بووەوە و چین و توێژەکان بەشدارییان کرد و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بە هەزاران خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد لە شارە جیاوازەکان.
س،ر