گێتی

لیرەی لوبنانی نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیرەی لوبنانی نزمترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد
مەودا میدیا -
 
بەهای لیرەی لوبنانی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژووی خۆیدا و لە ئێستادا %95ی بەهاکەی لەدەستداوە.
 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023 بەهای یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرانبەربوو بە 100 هەزار لیرەی لوبنانی، ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا لیرەی لوبنانی زیاتر %95ی بەهاکەی لەدەستداوە و نزیکبووەتەوە لە مایەپوچبوونی تەواوەتیی.
 
وەزارەتی دارایی لوبنان لەسەرەتای ئەم مانگەوە بڕیاریداوە مۆڵ و مارکێت و شوێنە گشتییەکاندا هاوڵاتییان دەتوانن بە دۆلار مامەڵە بکەن جگە لە لیرە، هەفتەی رابردووش یەکێتی بانکە بازرگانییەکانی لوبنان رایگەیاند "گەیشتن بە مایەپوچبوونی تەواوەتی نزیکبووەتەوە و هیچ بڕە پارەیەکی نەختینەیی بۆ دانەوەی پارە دانراوەکانی ناو بانکەکان لەبەردەستیاندا نەماوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن