گێتی
400 ساڵ سزادرابوو.. دوای 34 ساڵ مانەوەی لە زیندان دەرکەوت پیاوە رەشپێستەکە بێ تاوانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا، پیاوێکی رەشپێست کە ماوەی 34 ساڵ لە زیندان بوو، دەرکەت بێ تاوانە و ئازادکرا، ئەمەش بووەتە بابەتی گەرمی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لەو ویلایەتە.
سیدنی هۆڵمز (تەمەن 57 ساڵ)، ساڵی 1988 بەتۆمەتی رفاندنی ژن و پیاوێک دەستگیرکرا، دواتریش دادگای ناوچەی براود لە ویلایەتی کالیفۆرینا بە 400 ساڵ زیندانیکردن سزای بۆ دەرکرد، لەکاتێکدا داواکرابوو 825 ساڵ زیندانی بکرێت.

ساڵی 2020، سیدنی هۆڵمز لە نامەیەکیدا بۆ هارۆڵد برایۆر، داواکاری گشتیی ناوچەی براود لە کالیفۆرنیا وتبووی کە بێ تاوانە و ئەو کارەی لەسەری سزادراوە، ئەو ئەنجامی نەداوە.
لەسەر داوای هۆڵمز، لیکۆڵینەوە دەستیپێکردەوە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە بیسەلمینێ هۆڵمز ئەو تاوانەی کردووە، بۆیە دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرد دوای ئەوەی ٣٤ ساڵ لە زینداندا مایەوە.
جیف باک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "خۆشحاڵم بە ئازدکردنی هۆڵمز، بەڵام ئەم جۆرە چیرۆکانە بەردەوام لەگەڵ ئەو ئەمەریکیانە دەبێت کە بە رەگەز ئەفریقین، نەک رەگەزەکانی دیکە، بۆیە سەرم سوڕ دەمێنێت کەوا هێشتا خەڵکانێک هەن دەڵێن لە ئەمەریکا جیاوازیی رەگەزی نییە".
یەکێکی دیکەش نووسیویەتی "زۆربەی قوربانییەکانی ئەم جۆرە هەڵەکردنە مرۆڤە رەشپێستەکانن، ئەوەش ئەوپەڕی رادەی رق لێبوونەوەیە".
خ.غ