راپۆرت

خەباتی ژنانی کورد لە سەدەی رابردوودا

مەودا میدیا - سلێمانی |


خەباتی ژنانی کورد لە سەدەی رابردوودا
مەودا میدیا- هاڤە دارا

خەباتی شاراوەی ژنان
لە سەرەتای درووست بوونی گەردووندا ژنان لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون، بەڵام لەگەڵ بەروپێشچوونی سەردەمدا خەباتیان لە میژووودا شاردرایەوە، ئەوەش کە دەربارەیان هەیە لە لایەن نووسەرانی بیانیەوە ئاماژەی پێکراوە.
ژنانی کورد لە هەموو روویەکەوە پێگەییان جیاوازە لە ژنانی جیهان، هەر لەسەرەتای درووستبوونی گەردوونەوە لە هەوڵ و تێکۆشاندا بوون لە هەموو کایەکانی ژیان و کۆمەڵگادا، بەڵام نووسەران و ئەدیبان کەمتەرخەم بوون لە گرنگیدان بە ڕۆڵی ژنان، ئەوەش کە لە مێژوودا ئاماژەی پێدراوە لەلایەن نووسەرانی بیانیەوە جەختی لەسەر کراوەتەوە لەوانە (دیللا ڤالییە و سۆن، ئیدمۆندز ، مینۆركسی ، ڤیلجیڤسكی) لە مێژووی نەتەوەی کوردا غەدرێکی گەورە لە ژنان کراوە و خەباتیان بە شاراوەیی ماوەتەوە، تەنانەت لە زۆر شوێندا رۆڵ و پێگەی ژنانی کورد کاڵ کراوەتەوە.

لە مەودا میدیاوە باس لە خەبات و پێگەی ژمارەیەک ژن دەکەین 

سەرگەورەی نانەواکان
رابیعە محەمەد حسێن ناسراو بە سەرگەورەی نانەواکان، هۆکاری نازناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە کاتی دروست بوونی قات و قوڕیدا رۆڵێکی یەکجار گرینگی بینیوە لە دابینکردنی نان بۆ خەڵکی، نووسەر ئیدمۆنز لە بارەی رابیعە خانمەوە دەڵێت: بە شێوەیەک سەرپەرستی کارەکانی کردووە کە هیچ بەربەستێک نەیتوانیوە ڕێگری لە خزمەتەکانی بکات

نووسەر تۆما بوا دەربارەی ژنانی كورد دەڵێ: ژنان لە دوای مردنی هاوسەرەكانیان جێگای مێردەكانیان دەگرنەوه جا چ لە بواری ماڵ یان هۆز ، تەنانەت لە گۆڕەپانی شەریش دا.
رابیعە محەمەد لەگەڵ خێزانەکەی
خانزاد خان
خانزاد خان خوشكی میر سلێمان، لە مێژووی کوردا بە خانمە میرزادەی سۆران ناودەبرێت، هۆکاری ناوبردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوای کوژرانی میر سلێمان لەلایەن والی بە‌غدا، لەدوای ئەو رووداوە خانزاد دەسەڵات دەگرێتە دەست وەک ژنێک بە وتەی مێژوونووسان زۆر شوێنەواری لە د‌وای خۆی بەجیهێشتوە.وەك پرد، مزگەوت، قوتابخانە و تائێستاش شوێنەواری كۆشكی خانزاد لە ناوچەی هەریر ماوە، هەروەها لە هەمووی گرینگتر دەڵێن كە گوایە خانزاد بۆخۆشی لە هەموو شەڕەكاندا بەشدار بووە.
خانمە میرزادەی سۆران

قەرە فاتم
قەرە فاتم ژنی یەکێک لە رێبەرانی عەشیرەتە کوردییەکان بووە لەو سەردەمەدا سەرکردایەتی 700 چەکداری کردووە، لە شەڕی نێوان عوسمانی و رووسەکان سەرکردایەتی 300 سواری کردووە و سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بەو هۆیەوە لە لایەن سوڵتانی ئەو کاتەی عوسمانیەوە بانگێشت کراوە بۆ ئەستەمبوڵ سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی بۆ بینینی ئەو ژنە ئازایە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەر.

لە رابردوودا زۆر ژنی دیکە بوونیان هەبووە  و جێ دەستیان لە مێژووی کوردایەتیدا دیارە لەوانە پیزە (دایكی خولەپیزە)، عادیلەخان، حەپسەخانی نەقیب، مەستورەی ئەردەڵانی، فاتیمە خانی رەواندز، ئەنجوم خانمی هاوسەری موستەفا پاشای یامولكی، لەیلا خانمی ژنی شەریف پاشا، فاتیمە محێدێن، گوزیدە خانم، بەهیجە، شەفیقە خانم، حەلیمە خانی هەكاری،  ناهیدەی شێخ سەلام،  مونیرە رەشید سەعاتچی،  ئوم عەلی روناك محەمەد مەردان  و چەندان ژنی خەبات گێڕی دیکە کە بوونەتە نمونە بۆ ژنانی کورد.
قەرە فاتم
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان