خولەکانی جیهان

ناکۆکی و ناڕوونی لەسەر نەبوونی میسی لە یانەکەی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناکۆکی و ناڕوونی لەسەر نەبوونی میسی لە یانەکەی
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی رۆژی پێنجشەممە لە مەشق و راهێنانی پاریس سان جێرماین ئامادە نەبوو، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رێنیس کە بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە خولی فەرەنسا ئەنجام بدرێت.

بەپێی رادیۆی "مۆنتی کارلۆ"ی فەرەنسی کە بەپێی هەندێک سەرچاوە ئامادەنەبوونی میسی لەدانیشتنی راهێناندا بەهۆی نیازەکەی راهێنەرەکەیەوە کریستۆف گالتی هات و هێرشبەرەکانی خۆی بەراهێنانی پەیوەست بە ئەرکە بەرگریکارەکانەوە باسکرد کە ئەمەش ئەستێرەکەی تانگۆی توڕە دەکرد.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی پێشوو رایانگەیاندووە کە هەوادارانی پی ئێس جی بەنیازن میسی لە یاریگای پارس دێس پرینس بە هۆتاف کێشان بێزار بکەن، لە کاتی یاری داهاتوو.

ئەمەش بەهۆی توڕەبوون لەوەی کە ئەو یاریزانە تەمەن 35 ساڵە وەک پێشبینی دەکرا ئەنجامی نەدابوو لەیارییە گرنگەکانی خولی چامپیۆنس لیگدا کە بووە هۆی ئەوەی بە وتەی خۆیان یانەکە لەخولی 16لەسەر دەستی یانەی بایرن میونش دوورخرایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن