کوردستانی
خۆراکی سلێمانی: چوار مادەی دیکە لەگەڵ بەشەخۆراکدا دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت هەموو ئەو مادە خۆراکییانەی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە زیادکراون هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و دابەشکردنەکەشی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ 18ی ئازاری 2023 شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەم مانگە چوار مادەی دیکە بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتییان زیادکراوە و لە هەرێمی کوردستانیش ئەو مادانە دابەشدەکرێت، مادەکانیش بریتین لە 500 گرام نیشاستە، یەک تەبەق هێلکە، یەک کیلۆگرام شعری و پێنج کیلۆگرام ئاردی سفر”.
ئەوەشی خستەڕوو "دڵنیانین لەوەی کە لەمانگەکانی داهاتووشدا ئەم چوار مادەیە بەردەوام دەبێت یاخود نا، وادەی دابەشکردنیشی لەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات وەک ئەو راگەیەندراوەی کە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە ".