خولەکانی جیهان
چاڤی چۆن باسی یاری کلاسیکۆ دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راهێنەری بەرشلۆنە چاڤی هێرناندێز دووپاتیکردەوە کە چانسی تیپەکەی گەورەترە بۆ بردنەوە لەکاتی یاری بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید کە رۆژی یەکشەممە لە کامپ نو ئەنجام دەدرێت.
چاڤی لە کۆنگرە rۆژنامەنووسییەکەی ئەمڕۆدا وتی: ئێمە بە شێوەیەکی باش ئامادەکاری بۆ یارییەکە دەکەین وابزانم ئێمە زیاتر لە رابردوو هەوڵ دەدەین کۆنتڕۆڵی بکەین، هەوڵدەدەین ببینە پاڵەوان، لەو شوێنەی رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبینەوە کە بە بەهێزی دەیبینم و لە رووی جەستەییەوە زۆر گەشەیان کردووە.
ئەو راهێنەرە ئەوەشی وت: پێدری تازە گەڕاوەتەوە و ئێمە مەترسی ناکەین و 100٪ ئامادە نییە و باشترە پشووی پێبدەین بۆ ئەوەی بەباشی ئامادەبێت، کۆبوونەوەی سبەینێش کۆتایی نییە و نامانەوێت بۆ ماوەی دوو مانگی تر یاریزانەکە لە دەست بدەین.

چاڤی ئەوەشی خستەڕوو: بەرشلۆنە کە دڵخوازە بۆ بردنەوەی یارییەکە، پێم وایە رێژەی سەدی ئێمە 50٪ یە، رەنگە کەمێک زیاتر چونکە ئێمە لە نێوان هاندەرانمان یاری دەکەین. ئەگەر سبەی سەرکەوتن بەدەست بهێنین ئەوە دەبێتە لێدانێکی گەورە، لەگەڵ خاڵ و یاریە سەختەکان کە ماون.