خولەکانی جیهان
چاڤی: لالیگا کۆتایی نەهاتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راهێنەری بەرشلۆنە خاڤی هێرناندێز رەتیکردەوە باس لە نازناوی لالیگا بکات دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 2-1 لەیانەی ریال مەدریدی بردەوە لە کامپ نو لە هەفتەی 26ی خولی ئیسپانی.
خاڤی لە درێژەی لێدوانەکانی بۆ رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانیدا گوتی: نابێت پیرۆزبایی لە من بکەیت بۆ نازناوی خولەکە، چونکە 12 یاری ماوە و بردنەوەی ئەمڕۆ زۆر گرنگە و شایستەیە، چونکە ئێمە باشتر بووین و زاڵ بووین و هەلمان دروستکرد و زۆر بە تیپەکە رازی بووین.
ئێمە چانس و کۆنترۆلی زیاترمان هەبوو، گۆڵەکە هەڵوەشێنرایەوە لە تۆپە هەڵەکە هاتە دەرەوە و بە گشتی لە ریاڵ مەدرید باشتر بووین.

لەسەر هێنانی سێرجی رۆبێرتۆ بۆ ناو ناوەڕاستی یاریگا روونیکردەوە: من تا دوا خولەک گومانم هەبوو، کە ئایا من ئەو کارە دەکەم یان کێسی دەیکات، لە کۆتایدا دەرکەوت کە زۆر باش بوو چونکە هەردووکیان گۆڵیان تۆمارکرد و ئێمە براوە بووین.
خاڤی وتیشی: ئەو ماندوو بوو و پێمانباش بوو فێران تۆرێس بێتە ژوورەوە و ئێمە دەمانویست بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئامانجی ریاڵ مەدرید هەژمار کراوە یان نا، گۆڕانکاریەکە ئەنجام بدەین.

سەرکەوتنەکە خاڵەکانی یانەی بەرشلۆنەی بەرزکردەوە بۆ 68 خاڵ و لە لوتکەی ریزبەندی خولەکەدایە لەکاتێکدا یانەی ریال مەدرید خاوەنی 56 خاڵە و لەپلەی دووەمدا لالیگا دێت.