خولەکانی جیهان

ئەنچیلۆتی لە بڕیاری ناوبژیوان ناڕازییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆتی لە بڕیاری ناوبژیوان ناڕازییە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لەشەوی یەکشەممەدا لە کامپ نو لە گەڕی 26دا بەرانبەر یانەی بەرشەلۆنە تووشی شکست بوو بە ئەنجامی گۆڵێک بەرانبەر بە دوو گۆڵ.
 
ئەنچیلۆتی لە درێژەی لێدوانەکانی بۆ رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانیدا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گۆڵەکەی ئەسێنسیۆ بە هۆی ئۆفسایدەوە گوتی: هێشتا گومانمان هەیە و بە گومانەوە دەڕۆین بۆ مەدرید سەبارەت بەو بڕیارە.
 
 لە سێیەمین دۆڕاندنی یەک لەدوای یەک بەرامبەر بەرشلۆنە ئەو راهێنەرە و وتی: لە یاریگایەکی قورس و بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز یاریمان کرد، بەڵام بە باشی نمایشمان کرد و شایەنی دۆڕان نەبووین.

شێوازی یاریکردن نەگۆڕاوە، بەڵکو تەنیا خەسڵەتی تاکەکەسی بووە و پاڵی بە پرۆدریگۆ هێناوە بۆ ئەوەی هێزی هێرشبەرانەی زیاتر بەدەست بێنێت و سێ یاریزانی نوێ بخاتە ناوەڕاستەوە بۆ بەدەستهێنانی وزە.

دوای نیوەیەکی یەکەمی زۆر باش، بۆم دەرکەوت کە ئەوە بێمانایە گۆڕانکاری بکەم و لە خولەکی 70هەمەوە ویستم زیاتر تەوژم بکەم.
 
ئێمە هەست بە خەم و ئازار دەکەین، شانازی بە یارییەکە دەکەین و ئەگەر بەم شێوەیە یاریمان بکردایە ئەوا لە کۆتایی وەرزەکەدا بە دڵنیاییەوە براوە دەبووین.
 
ئەولەویەت ئەوەیە کە بە شێوەیەکی تایبەت ئامادەکارییەکی باش بۆ یارییەکانی کۆتایی پێ بهێنین و بە شانازییەکی زۆرەوە ئەم یارییە جێدەهێڵین چونکە زۆر باش بوو و بە متمانەیەکی زۆرەوە لە هەموو پێشبڕکێکاندا پێشبڕکێ دەکەین.
 
سەرکەوتنەکە کۆی خاڵەکانی یانەی بەرشلۆنەی بەرزکردەوە بۆ 68 خاڵ و لە لوتکەی ریزبەندی لالیگا دێت لەکاتێکدا یانەی ریال مەدرید خاوەنی56 خاڵە و  لەپلەی دووەمدا دێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان