ئابووری
ئێران دراوێکی نوێی تمەن دەخاتە بازاڕەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
بانکی ناوەندی ئێران رایدەگەیەنێت کە دراوێکی نوێیان خستووەتە بازاڕەکانەوە لەکاتێکدا کە بەهای دۆلاری ئەمەریکی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.
ئەمڕۆ 20ی ئازاری 2023 بانکی ناوەندی ئێران رایگەیاند "لە تارانی پایتەخت نزیکەی 900 ملیار تمەنی جۆری 200 هەزاریمان خستووەتە بازاڕەکانەوە و دابەشکراوە بەسەر بانکەکاندا".
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی رابردوودا ئێران تەنها دراوی 50 هەزار تمەنی هەبوو، بەڵام دواتر دراوی 100 هەزار تمەنی و لە ئێستاشدا دراوی 200 هەزار تمەنی چاپکردووە و خستویەتییە بازاڕەکانەوە.
شارەزایانی ئابووری دەڵێن "تمەنی ئێرانی %75ی بەهاکەی لەدەستداوە تەنها لەماوەی ساڵێکدا، خستنەڕووی ئەم دراوەش بە واتای ئەوە دێت کە تمەن زیاتر روو لە دابەزینە و زیاتر بەهاکەی لەدەستداوە لەچاو ماوەکانی رابردوودا".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



