گێتی
لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا ژمارەیەک کورد کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لە ناوچەی جندرێسی شاری عەفرین، لەکاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا ژمارەیەک چەکداری سەر بە تورکیا هێرشیان کردە سەر هاوڵاتییانی کورد و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئازاری 2023 ئەم ئێوارەیە ژمارەیەک هاوڵاتیی کورد سەرقاڵی کردنەوەی ئاگری نەورۆزبوون لە شەقامی 16ی جندرێسی شاری عەفرین، لەو کاتەدا ژمارەیەک چەکداری سەر بە ئەحرار شەرقی لایەنگری تورکیا، هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتییە کوردەکان و هەوڵیانداوە بڵاوەیان پێبکرێت.
لە ئەنجامی هێرشکردنەکەدا رووبەڕووبوونەوە روویداوە و چوار هاوڵاتی کورد کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، روانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکەدا شەش هاوڵاتی بوونەتە قوربانیی کە سەرقاڵی کردنەوەی ئاگری نەورۆزی سەری ساڵی کوردی بوون ".
ر.ع
ر.ع