راپۆرت

كەنگر... نرخی گران و خواستی زۆر

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەنگر... نرخی گران و خواستی زۆر
مەودا میدیا-

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ئادار، كەنگر ئەو خواردنە دڕكاویە بەتامەی كە حەزی زۆربەی هاوڵاتیانە دەكەوێتە بازاڕو خواستێكی زۆری لەسەرە، سەرەڕای ئەوەی نرخەكەشی گرانە.

ئەمساڵ بە وتەی دوكاندارەكان كەنگری كەمێك دواكەوتووە، بەڵام ئەمە كاریگەری لەسەر هاوڵاتیان و خواردنی دروستنەكردووە، هاوڵاتیان گرنگی پێدەدەن و حەزیان پێی هەیە بۆیە هیچكات كەنگر لە گرنگی كەمنابێت ئەگەر درەنگیش بكەوێتە بازاڕەوە.

عەلی عوسمان، لە ناو بازاڕی سلێمانی بە مەودا میدیای وت "ئەمساڵ یەكەم شوێن كە كەنگری پێگەشت و ئێستا لە بازاڕدرایە، كەنگری قەزای دەربەندیخان و دەوروبەریەتی، ئەو شوێنە بەهۆی ئەوەی گەرمیانە زوتر بەراورد بە شوێنەكانی تر كەنگری پێدەگات".

ئەو باسی لەوەشكرد "خواستی زۆر لەسەر كەنگر، بەڵام بەشێكی زۆری ئەو كەنگرە بۆ سنوری هەولێر دەڕوات و لەوێ بەهۆی ئەوەی شوێنێكی دەشتاییە خواستی لەسەرە، بەشێك لەوانەی كاری فرۆشتنی كەنگر وەك بەقاڵەكان خۆی دەچنە سنورەكە و لە هاوڵاتیانی دەكڕنەوە كە رۆشتوون بۆ كەنگر".

كەنگر بە دوو جۆر ئامادە دەكرێت وەك ژەمی تایبەت، جۆرێكی بەشێوەی كوڵاندن و دواتر سوركردنەوە، جۆرەكەی تری كە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیان بە یەكێك لە خواردنە گرنگەكانی دادەنێن ئەویش كەنگر بەماسی، ئەو جۆرەیان تایبەتەو هاوڵاتیان و ماڵەكان لە میوانداری تایبەت ئامادەی دەكەن و پێشكەشی خزم و كەس و دۆستی خۆیانی دەكەن.

عومەر جەعفەر یەكێكی ترە لەو هاوڵاتیانەی كە كەنگر دەفرۆشێت دەڵێت "سەرەتا كە كەنگر دەكەوێتە بازاڕەوە نرخەكەی گرانە و كیلۆی بە 4 هەزار دینارە، بەڵام خواستی زۆریشی لەسەرەو هاوڵاتیەكی زۆر دەیكڕێت و بگرە نامێنێتەوە و خێرا تەواو دەبێت".

وتیشی "لەسەرەتای پێگەشتن تا نەمانی وەرزی كەنگر لە بازاڕدا گرنگی بە كەنگر دەدرێت، هەم بەقاڵەكان دەیكڕن لەوانەی كە دەیهێنە بازاڕ، هەروەها كڕیاریش گرنگی پێدەدات و دەیكڕێت".

قنر خواردنێكی بەهاریە و لە شاخەكان دەردێت لە مانگی ئازارەوە تا مانگی حوزەیران ماوەكەیەتی، خواردنێكی سروشتییە و تەندروستە و هاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەكان و كوێستەنەكانیش بەشێك لە بژێویان لەسەر كەنگر دەبێت ئەو كاتەی كە پێدەگات ئەوان دەیخەنە بازاڕەوە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان