خولەکانی جیهان

سوپرایزێکی خۆش چاوەڕێی مباپی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوپرایزێکی خۆش چاوەڕێی مباپی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی پاریس سەینت جێرماین کیلیان ئێمباپی سەرسامییەکی خۆشی بەدەست هێنا لە ماوەی پشووی نێودەوڵەتی ئێستا.

لەم دواییانەدا راهێنەری فەڕەنسا دیدیە دێشچامپ گوتی: هەوڵدەدەم رۆژانی یەکەم لە کەمپەکەدا بەکاربهێنم بۆ راوێژکردن لەگەڵ یاریزانەکان سەبارەت بە ناسنامەی کاپتنی هەڵبژاردەکە.

دێشامپ ئەوەشی وت: کیلیان ئێمباپی یەکێکە لە کاندیدەکان من ناتوانم زیاتر قسە بکەم، وە جەخت دەکەمەوە کە هێشتا بڕیارم نەداوە.

بەپێی رۆژنامەی "ئیکوێپ"ی فەرەنسی، سەرەڕای لێدوانەکانی دیشامپ کە تا ئێستا بڕیاری نەداوە، بەڵام پێشتر ئێمباپی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی ببێتە کاپتنی نوێی هەڵبژاردەکەی.

کیلیان ئێمباپی لە رۆژی هەینی داهاتوو لە خولی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024ی فەرەنسا بەرامبەر هۆڵەندا شارەی کاپتن لەبەر دەکات.

رۆژنامەکە رونیکردۆتەوە کە دێشامپ رۆژی پێنجشەممە لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێ کە ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە جێگری کاپتن لە هەڵبژاردەی فەرەنسا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب