خولەکانی جیهان

بەرشەلۆنە پلانی ئەنچیلۆتی ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرشەلۆنە پلانی ئەنچیلۆتی ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی بەرشلۆنە ئەو پلانەی ئاشکراکرد کەکارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێش ئەوەی مانگی داهاتوو رووبەڕووی بەرشەلۆنە بۆتەوە لەگێمی دووەمی قۆناغی پێش کۆتایی کۆپا دێل ڕی.

یەکەم قاچی سانتیاگۆ بێرنابۆ بە بردنەوەی بەرشلۆنە بەگۆڵێکی بێ وەڵام کۆتایی هات.

بەگوێرەی تۆڕی ئیسپانی "ڕیلیڤۆ" بەرشەلۆنە ئاگادارە کە لێدوانەکانی ئەنچیلۆتی و پرسیارکردن لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی دوای کلاسیکۆی دوێنێی خولەکە، لێکدانەوەی دووری هەیە.

ئەنچیلۆتی لە دوای کلاسیکۆ گوتی: ئێمە هێشتا لەو ئامانجە دەپرسین کە هەڵوەشێنرایەوە کە گۆڵەکەی ئەسینسۆ بوو هەرچەندە بڕیارەکە لە لایەن ڤارەوە دراوە.

ریلیڤۆ، وتیشی: بەرپرسانی بەرشلۆنە پێیان وایە ئەوە ووتەی ئەنچیلۆتی نیە، چونکە راهێنەری ئیتالی هەمیشە بە لێدوانە جوانەکانی ناسراوە.

ئەو لە کۆتاییدا ووتی: بەرشلۆنە پێی وایە ئەنچیلۆتی پلانی هەیە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ناوبژیوانان و ئەو کەش و هەوایە تاوانباریان بکات، پێش ئەوەی لە پێنجیی نیسان رووبەڕووی ئەو دوو تیمە ببنەوە کە لە جامەکەدا بوون.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب