گێتی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی و ئەردۆغان ئاشکرا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی محەمەد شیاع سودانی و ئەردۆغان ئاشکرا کرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئاداری 2023 محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازی لێکرا و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد کە تایبەت بوو بە پرسی ئاو، تیرۆر و پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەردۆغان رایگەیاند "تورکیا ئامادەیە لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ عیراقدا بکات و جەختی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا کردەوە، هەروەها داوامان لە عیراق کردووە، پەکەکە وەک رێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت و لەناو خاکەکەیدا دووریان بخاتەوە".

وتی "ساڵی رابردوو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و عیراق گەیشتە 24 ملیار دۆلار و دەیانەوێت ئەو رێژەیە زیاتر بکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ سوودانی گفتوگۆیان لەبارەی هەڵگرتنی ئاستەنگەکانی بەردەم پەیوەندییە بازرگانییەکانیان کردووە".

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پرسی ئاوەوە ئاماژەی بەوەدا "رێکاری بەردانەوەی ئاوی زیاتر بۆ عیراق لە روباری دیجلەوە بۆ ماوەی مانگێک دەستپێکردووە، ئەمەشی وەک هاوکارییەک بۆ دۆخی ناوچەکانی عیراق نیشاندا کە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین و وشکەساڵی زیانی زۆریان پێگەیشتووە".

هەروەها لە کۆنگرەکەدا سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "چارەسەکردنی پرسی ئاو لەنێوان هەردوولا پێویستی بە لێکتێگەیشتنی زیاترە".

روونیشیکردەوە "رێگەنادەن هیچ هێزێک خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکاربهێنێت و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە"، هەروەها جەختی لەسەر هەڵوێستی عیراق بۆ رێزگرتن لە سەروەری خاکەکەی کردەوە.

سودانی وتیشی "باڵیۆز و کونسوڵەکانی عیراقمان لە تورکیا راسپاردووە بۆ پێدانی ڤیزا بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە بازرگانان و وەبەرهێنەرانی تورکیا، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی ئەو بوارە لەنێوان هەردوو وڵات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان