کوردستانی

دوو کۆڵبەر بریندار بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کۆڵبەر بریندار بوون
مەودا میدیا-

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا کۆڵبەرێک لە سنووری پاوە بە هۆی تەقینەوەی مین و لە سنووری بانەش کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران  بریندار بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2019 بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شۆشمێ سەر بە شاری پاوە، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە لاوە ناوی "عوسمان ڕوستەم پوور" خەڵکی شمشێر کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2019 کۆڵبەرێکی لاوی لە سنووری بانە بە ناوی "یادگار ئیسماعیلی" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب