خولەکانی جیهان

ئیدرسۆن هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیدرسۆن هەواڵە خۆشەکەی راگەیاند
مەودا میدیا- سەباح خضر 


ئێدرسۆن گۆڵچی یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید هەلی زۆر گەورەی هەیە بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا سەرۆکایەتی سلیساو بکات.

ئەنچیلۆتی لە ماوەی داهاتوودا بە کاریگەرییەوە باس لەوە دەکەن کە ببێتە راهێنەری بەرازیل، هەرچەندە دووپاتی کردەوە کە تەرکیزی لەسەر کارەکانێتی لەگەڵ ریال مدرید.

ئیدرسۆن لە درێژەی لێدوانی رۆژنامەوانیدا کە لە زاری هەژماری فەرمی رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی کاروباری گواستنەوە لە تویتەردا هاتووە: لەگەڵ کایسمیرۆ و ڤینیسیوس و میلیتۆ قسەم کرد و ئەگەری زۆر هەیە کارلۆ ئەنچیلۆتی ببێتە راهێنەری نوێی بەرازیل.

بە پێکەنینەوە ئەوەشی وت: هەوڵدەدەین ریال مەدرید لە چامپیۆنس لیگ دووربخەینەوە، بۆ ئەوەی ئانچیلۆتی بە زووترین کات ببێتە پێشەنگی بەرازیل.

جێگای سەرنجە کە دۆڕاندنی یاری کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو (1-2) چانسی مانەوەی راهێنەری ئیتالی لەپۆستەکەی لاوازکردووە.

ئەگەر ئەنچیلۆتی شکستی هێنا لە بردنەوەی چامپیۆنس لیگ و کۆپا دێل ڕی، رۆیشتنەکەی لە کۆتایی وەرزەکە حەتمی دەبێت.
Qaiwan
Qaiwan